کوردستانی
هۆشداری توند دەدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پزیشكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه ئاڕاسته‌ی به‌رپرسان و رای گشتیان كردووه داوای مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن راشیانگەیاندووە ئه‌گه‌ر تا پێنج شه‌ممه واته 23ی نیسانی 2020 حكومه‌ت مووچه‌یان نه‌داتێ له ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌دا سیستمه‌كه چۆڵده‌كه‌ن.
پزیشكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه ئاڕاسته‌ی به‌رپرسان و رای گشتیان كردووه داوای مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن راشیانگەیاندووە ئه‌گه‌ر تا پێنج شه‌ممه واته 23ی نیسانی 2020 حكومه‌ت مووچه‌یان نه‌داتێ له ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌دا سیستمه‌كه چۆڵده‌كه‌ن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "شتێكی ئاشكرایه كه كاری پزیشیكیی یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كه شه‌و و ڕۆژ، زستان و هاوین پشووی جه‌ژن بۆنه‌و مه‌راسیمه‌كان ناناسێت، پزیشك جیا له‌وه‌ی له‌كاتی فه‌رمیی خۆیدا و به‌یانیان ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌وامه‌كه‌ی بێت، هاوكات پابه‌نده به ئه‌ركی ئێشكگریی و شه‌ونخوونی و خه‌فاره‌ت به هه‌مان ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر ده‌وامێكی ئاساییداوه‌ریده‌گرێت. هاوكات به هاتنی په‌تای كۆرۆنا ئه‌م ده‌وام و پابه‌ندبوونه بۆ دوو هێنده و سێ هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه به جۆرێك كه پزیشك هه‌یه نه‌یتوانیوه بۆ ماوه‌ی 56 ڕۆژ خانه‌واده‌كه‌ی ببینێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "هه‌موو ئه‌م له‌خۆبووردوویی و بارگرانییه له به‌رامبه‌ر مووچه‌یه‌كدایه كه وا بۆ 45 ڕۆژ ده‌چێت نه‌دراوه. لێگه‌ڕێن له‌وه‌ی پزیشكانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی هه‌مووپزیشكانی دونیا نه‌ك هه‌ر پاداشتی ماددی و مه‌عنه‌ویی ناكرێن به‌ڵكو له سه‌ره‌تاییترین مافی خۆشیان كه موچه‌كه‌یانه و سه‌رچاوه‌ی قووتی رۆژانه‌یانه بێ به‌ش ده‌كرێن. ئه‌مه له‌كاتێكدا له به‌غداو خوارووی عێراق به شایسته‌ی ماددی و پارچه زه‌وی ڕێزیان لێده‌گیرێت له پای ئه‌رك و ماندووبوونه‌كانیان له كاتێكدا ژماره‌ی پزیشكانی باشور و ناوه‌ڕاست زۆر زیاتره و كه‌متر له پزیشكانی هه‌رێم ماندوو ده‌بن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "به‌ڕێزان پزیشك به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیی دا بێت بۆ ڕووداوه كتوپڕه‌كانی نه‌خۆشخانانه‌كان، وه‌ك كارمه‌ندانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت ناتوانێت كاری لاوه‌كی یان كاری دووه‌م بكات و به گوێره‌ی ئامارێكی سه‌ندیكای پزیشكانیش كه‌متر له 10% ی پزیشكان كلینیكیان هه‌یه له ئێستادا كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ماددی چاوی لێبكرێت، زۆرینه‌ی ڕه‌های پزیشكان ته‌نها ئه‌و مووچه‌یه سه‌رچاوه‌ی ژیانیانه كه زیاد له ٤٥ ڕۆژه نه‌دراوه و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش بۆ هاتنی نییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌وامی پزیشكان به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی دیكه‌وه سێ هێنده‌و چوار هێنده زیادی كردووه له‌سه‌روبه‌ندی هاتنی كۆرۆنا و نه‌خۆشانی كۆرۆنادا و زۆرینه پزیشكان له پاره‌ی گیرفانی خۆیان پێداویستیی خۆپارێزییان ده‌سته‌به‌ر كردووه".
باس لەوەشکراوە "ئێمه وه‌ك پزیشكان له هه‌موو به‌شه هه‌ستیار و گه‌رم و سارد و فریاكه‌وتنه‌كانیش هۆشداری توند ده‌ده‌ین به حكومه‌ت كه ئێوه به‌رپرسن له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو كه ڕووبدات له دوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی پزیشكان، هاوكات به‌رپرسیارێتی ته‌ندروستی و گیانیی هاوڵاتیان و نه‌خۆشانی نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه ڕه‌واكانمان و ڕای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ینه كه چیدی به‌به‌رمانه‌وه نه‌ماوه و ناتوانین قه‌رز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچینه نه‌خۆشخانه‌كان بۆ خزمه‌تكردن".
لە بەیاننامەکەدا داواکارییەکان خراونەتەڕوو کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1-دابه‌ش كردنی مووچه به زووترین كات تا پێنج شه‌ممه واته 23 ی مانگ، له ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌دا سیستمه‌كه چۆڵده‌كه‌ین و به‌پرسیارێتییه‌كه ده‌چێته سه‌رشانی حكومه‌ت.
1-دابه‌ش كردنی مووچه به زووترین كات تا پێنج شه‌ممه واته 23 ی مانگ، له ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌دا سیستمه‌كه چۆڵده‌كه‌ین و به‌پرسیارێتییه‌كه ده‌چێته سه‌رشانی حكومه‌ت.
2-ده‌بێت دابه‌شكردنی مووچه هه‌موو سی ڕۆژ جارێك بێت، له ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی مووچه بۆ هه‌ر مانگێك ده‌وام چۆڵده‌كرێت.
3-پێ‌زانین و ده‌رماڵه‌ی شایسته دابین بكرێت بۆ ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له‌كاتی ئاسایی و ڕێگه‌پێدراوی خۆیان زیاتر كارده‌كه‌ن به سیستمی خه‌فارات كارده‌كه‌ن و له په‌رله‌مانی كوردستان كار بۆ ده‌رچواندنی یاسایه‌كی له‌و جۆره بكرێت به ته‌واوی ورده‌كارییه‌وه.
4-پارێزبه‌ندیی بۆ پزیشك دابین بكرێت و ڕێگریی بكرێت له هه‌ر تۆقاندن و بێڕێزییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی كه به پزیشكان ده‌كرێت.
5-پزیشكان وه‌ك هه‌ر چین و توێژێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا مرۆڤن، هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن و پێویستییان به نان و ئاو و هه‌وا هه‌یه بۆ ژیان. ده‌بێت گاره‌نتی ژیانی پزیشك و ماڵ و منداڵی بكرێت له‌كاتێكد پزیشك له نه‌خۆشخانه‌كاندا خزمه‌ت ده‌كات.
6-پزیشكان سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌ن، ڕێگریی له به‌هه‌ده‌رچوونی تواناكانیان بكرێت به كۆچكردنیان و درووستكردنه‌وه‌ی كۆچی پێچه‌وانه به دابینكردنی ئیمتیاز و مافی شایسته، به پێچه‌وانه‌وه پزیشكان به كۆمه‌ڵ كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كان وڵات به‌جێبهێڵن و ئه‌و كاته‌ش به ته‌نها میلله‌ته‌كه زیانی به‌رده‌كه‌وێت.