کوردستانی
رۆژی پێنجشەممە مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری راگیراوانی سیاسی و گیراوانی شاڵاوەکانی ئەنفال دەکاتەوە، کە بەپێی یاسای ئیمتیازاتی زیندانی کراو و گیراوی سیاسی ژمارە 11ی ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان ماوەی یاسایی 10 ساڵەکەیان تەواو نەکردووە، بۆ ئەوەی رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی 7ی ساڵی رابردوو وەربگرن.
بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداری نامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە "ئاگاداری راگیراوانی سیاسی و گیراوانی شاڵاوەکانی ئەنفال دەکات ئەوانەی کە پێشتر مینحەیان وەرگرتووە و بەپێی یاسای ئیمتیازاتی زیندانی کراو وگیراوی سیاسی ژمارە (11 )ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان، ماوەی یاسایی (10) ساڵەکەیان تەواو نەکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژی پێنجشەممە 23ی نیسانی 2020 کاتژمێر ( 8ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ ) سەردانی بانکەکانی تایبەت بە وەرگرتنی منحەکانیان بکەن لە شارەکانیان بۆ وەرگرتنی مینحەی مانگی 7ی 2019".