کوردستانی
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە داواکارییەک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و کردنەوەی مەرزی سەیرانبەن سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت نابێت ئەو هەلومەرج و رووداوانەی کە دێنە پێشەوە لە هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر پێدانی مووچەی فەرمانبەران هەبێت.
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی پێنجشەممە 23ی نیسانی 2020 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لەو تەوەرانەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت پرسی مووچەیە کە بابەتێکی گرنگە بەردەوام قسەی لەسەر کراوە لە ئێستاشدا دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە، بۆیە ئەمانەوێت قسەوباسێک لەسەر مووچە بکەین و پێشنیاز و داواکاری خۆمان بەرزبکەینەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە 30 رۆژ جارێکدا".
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "نابێت ئەو هەلومەرج و رووداوانەی کە دێنە پێشەوە لە هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر پێدانی مووچەی فەرمانبەران هەبێت".
باسی لەوەشکرد "بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بەتاوتوێکردنی کردنەوەی مەرزی سەیرانبەن، چونکە ئێمە وەک لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی کە وەک نوێنەری ئەنجومەن لەوێ ئەندامین داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ کردبوو کە مەرزی سەیرانبەن بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو مەرزە بەشێک لە قەرەباڵغی مەرزی باشماخ کەمبکاتەوە".
هەروەها وتی "داواش دەکەین حکومەت مەرزە لاوەکییەکانیش بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان بکاتەوە، چونکە گوزەرانی بەشێک لە هاوڵاتییان لەسەرە، هەروەها داوا دەکەین ئەو مەرزانە لە لاوەکییەوە بکرێن بەفەرمی".