کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی رۆژنامەنووسان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی رۆژنامەنووسان دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 122مین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی و دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رۆژنامەنوسانی هەرێم کرد و سوپاسی کردن لە بەرامبەر جێبەجێکردنی  رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەبۆنەی ( 122) مین ساڵرۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی (کوردستان) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانی کوردستان دەکەم. هەروەها (22) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە رۆژنامەنووسانی  هەرێمی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەم دەرفەتەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان بکەم کە لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبوو".

لەکۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە "رێز و پێزانین بۆ رووناکبیران و پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردستان و ئەو رۆژنامەنووسانەی لە پێناو گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستاندا خزمەتیان کرد و گیانی خۆیان بەخت کرد".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان