کوردستانی

کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی زیاتر لە مانگێکە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبووەتەوە وەک رێکارێک بۆ رێگریکردن و خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەندامێکی پەرلەمانیش پێیوایە لە سەرەتایی مانگی ئایاردا پەرلەمانی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە.

هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کاروبارانەی لەناو پەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێت پێویستی بە فەرمانبەرانە، بۆیە لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیارەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا وەک سەرجەم فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی دیکە دەوامی پەرلەمان راگیراوە، چونکە رێوشێوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر و فەرمانبەران بە ئاسانی ناگەنە بینای پەرلەمان".

ئاماژەی بەوەشکرد "پەرلەمانتاران لە کارەکانیان نەوەستاون و رۆژانە سەردانی نەخۆشخانە و دامودەزگا و هێزەکانی ناوخۆیان کردووە".

سەبارەت بەوەی کەی بڕیارە کۆبوونەوەکان دەستپێبکاتەوە هاوڕێ مەلا ستار وتی "پێموایە لەدوای 1ی ئایار دەوامی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان و کۆبوونەوەکانی دەستپێبکاتەوە".

وتیشی "ئێمە وەک فراکسیۆنی سەوز چەند خاڵێکی گرنگمان دیاریکردووە کە یەکێک بێت لە کارە پێشینەکانی پەرلەمانی کوردستان کە کاریان لەسەر بکات ئەوانیش، تاكە بژاردە بۆ چارەسەری ئاڵۆزیە ناوخۆییەكان دانوستان و گفتوگۆی راستەوخۆیە، هەروەها شەش مانگ بۆ ساڵێك پێشخستنی خزمەت (قیدەم) بۆ ئەو كارمەندو فەرمانبەرانەی لەكاتی لەروبەروبونەوەی كۆرۆنادا لە ئەركدابوون، هاوکات ئێمە لە فراکسێۆنی یەکێتی داوا دەکەین پەلە و دەستوبرد لە دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە هەندێ باج و ڕسومات و چارەسەری کرێی کرێنیشینان بکرێت و حکومەت لە سنووری دەستڕۆیی و دەسەڵاتە یاساییە رێپێدراوەکانی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان