کوردستانی
122 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردى و خوێنەری ئۆنلاین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی نیسانی 2020، 122 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەكەمین رۆژنامەی كوردی بە ناوی كوردستان و لە دوای ئەوەوە كاری رۆژنامەگەری بەشێوەی فراوان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و ئێستاش بەرەو كۆتایی.
یەكەمین رۆژنامەی كوردستان بە زمانی كوردی لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە ساڵی 22ی نیسانی 1898 لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەرچووە و كۆمەڵێ بابەتی جۆراو جۆری لە خۆگرتبوو.
بۆ سەدەی 20 رۆژنامەگەری كارێكی گرنگ بوو، تاكەكانی كۆمەڵگا لە چین و توێژە جیاوازەكان گرنگیان بە خوێندنەوەی رۆژنامە دەدات، هەروەها لەو سەدەیە چەندین رۆژنامەی تر بە ناوی جۆراو جۆر دەرچوون و خزمەتیان بە كورد و راگەیاندنی كوردی كردووە.
پاش 122 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی كوردی، لە ئێستاداو بە تایبەت لە سەدەی 21، رۆژنامەو رۆژنامەگەری بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان گرنگی خۆی لە دەستداو چیتر تاكەكانی كۆمەڵگا بۆ وەرگرتنی زانیار پەنا بۆ پەڕەكانی رۆژنامە نابەن، ئەوەش بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاو وەرگرتنی زانیارییەكان لەرێگەی ئۆنلاین.
تەكنەلۆژیا تەنیا رێگەی بە رۆژنامە لێژ نەكرد، بەڵكو تەكنەلۆژیان لە ئێستادا بە تەواوی دەستی بەسەرجیهاندا گرتووە و لەرێگەی تۆڕەكانەوە بەخێرایی هەواڵ و زانیار و رووداوەكان بڵاودەكرێنەوە و بەتەواوی تەكنەلۆژیا جێگەی راگەیاندن و رۆژنامەی گرتوەتەوە.