کوردستانی
مەودا میدیا پیرۆزباییەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 122 ساڵ بەسەر یەكەمين ژمارەی رۆژنامەی كوردستان بە زمانی شیرینی كوردی لە قاهیری پایتەختی میسر، دەزگای راگەیاندنی مەودا میدیا پیرۆزبایی ئاراستەی رۆژنامەنووسان و راگەیەندنكارانی كوردستان دەكات.
بە ناوی سەرنوسەر و ستافی دەزگای مەودا میدیا پیرۆزبایی یادی 122 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی لە خۆمان و تەواوی رۆژنامەنووسان و راگەیەندنكاران دەكەين و دەخوازين هەردەم بە گرنگییەوە بۆ ئەركە پیرۆزەكەیان كار بكەن و پیشەییانە و بێلادان لە بەهای كاری رۆژنامەنووسی، ئەركە پیرۆزەكەیان جێبەجێ بكەن.
پیرۆزبێت 122 ساڵ، بە هیواوە كار بۆ داهاتوو و گەیاندنی راستی و دروستی رووداو و بابەتە جۆربەجۆرەكان دەكەین.
مەودا میدیا كە لە كۆمەڵێك رۆژنامەنووس و كەسی بە ئەزموون پێكهاتووە، لە رابردوو و ئێستا پیشەییانە و بەبێ لایەنگری هەواڵ و بیرواڕ و زانیاری بۆ خوێنەرانی خۆشەویست بڵاوكردووەتەوە و هەردەم گرنگی بە ئیتیك و كاری رۆژنامەنوسی پیشەییانە داوە، بۆ داهاتووش زیاتر گرنگ بە بەهاو كاری رۆژنامەنووسی دەدەین.
سەركەوتوبن