کوردستانی
هاوڵاتییەك گیانی لە دەستدا... زیاتر لە 100 كەس بوونەتە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر ڕێگای کەلار بۆ گردەگۆزینە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، رووداوەكانی هاتووچۆ لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام بوون.
پۆلیسی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە "درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار گردەگۆزینە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری داوێی و BMW کەسێک گیانی لەدەست دا، ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری داوێ یە دانیشتوی گەڕەکی حەمرینە لەدایک بوی 1981 ،ەکە".
باس لەوەشكراوە "رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری BMW بەئاراستەی کەلار هاتوە لە ویتێرنی نزیک گۆڕستانی شێخ عبدالرحمان پێکیانداداوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە".
لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆو كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا بڕیاری لەسەردرابوو، چەندین رووداوی هاتووچۆ روویداوە و زیاتر لە 100 كەس بونەتە قوربانی لە سنوری سلێمانی.