کوردستانی
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە، برياربوو هەر دوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە بۆ چارەسەكردنی كێشە و گرژییەكانی نێوانیان بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا.
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەكە بكرێت، بەڵام دواخراوە، كه لە بارەی ئەو گرژی و ئاڵۆزایانەی چەند رۆژی رابردووە كە لە نێوان ئەو دوو حزبە دروستبووە بەتایبەت لەدوای دروستبوونی پرسی زینی وەرتێ.
دوێنێ رەهبەر سەید ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودای میدیای راگەیاند "تەنیا بە گفتوگۆ و دانیشتن دەتوانین كێشەكان چارەسەر بكەین و ئەمڕۆش كۆدەبینەوە لەگەڵ برایانی پارتی، بەڵام ئەگەری دواخستنیشی هەیە".
وەفدی یەكێتی پێكهاتوون لە
رزگار عەلی
دەرباز كۆسرەت
شاڵاو عەسكەری
سۆران جەمال تاهیر
بورهان سەعید سۆفی