گێتی
وێنەیەك ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بڵاوكردنەوەی وێنەیەی یەكێك لە بارمتە ئیسرائیلییەكان لەلایەن حە،ما،سەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاریدا لەسەر برسییەتی بارمەتە ئیسرائیلییەكان كۆدەبێتەوە.
دانی دانون، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە"كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێكردنی دۆخی بارمتە ئیسرائیلییەكانی ژێر دەستی حەماس بەڕێوە دەچێت".
ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە دوای ئەوە دێت كە حە،ما،س گرتەیەكی ڤیدیۆیی بارمتە ئیسرائیلییەكانی بڵاوكردەوە كە تیایدا دەردەكەوێت برسییەتی بەتەواوی كاریگەری كردووەتە سەر جەستەیان.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بە هۆی گەمارۆكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا نزیكەی 160 فەلەستینی لە برسا مردوون، بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایش باسی هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە، بەڵام تەنها بە بینینی وێنەیەكی بارمتە ئیسرائیلییەكان بڕیاری كۆبوونەوەی بەپەلەیاندا.
ئ پ
بیروڕا



