کوردستانی
قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 122 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی كورد پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، رۆژنامەگەریی بۆ كورد زیاتر بووە لە هۆكارێكی راگەیاندن و رۆڵێكی بەرگریكارانەی بینیوە.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت "یادی رۆژنامەگەریی كوردی بۆ ئێمەی كورد وێستگەیەكی گرنگی مێژوییە، گەشانەوەی ئەستێرەی كوردستانە لەسەر نەخشەی رۆشنبیری و میدیا و چاپەمەنی، رۆژنامەگەریی بۆ كورد زیاتر بووە لە هۆكارێكی راگەیاندن و رۆڵێكی بەرگریكارانەی بینیوە، سەكۆی كۆكردنەوەی قەڵەمە باشەكانی كورد و دوانگەی هزر و زمان و ئەدەب بووە، ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی ئەوەی هەمیشە بەڕێزەوە مامەڵە بکەین لەگەڵ رۆژنامەوان و خاوەن بیروبۆچوونە جیاوازەکان بكەین".
هەروەها "لەم یادەدا درود بۆ گیانی بەرزی میقداد بەدرخان، بۆ ئەدیب و نوسەران و رۆژنامەنووسە رەوانشادەكانی كورد لە سەرانسەری دنیا و هیوای تەندروستی و پیشەیی بوونی زیاتریش بۆ ئەوانەی ئێستا بەردەوامن لە کاری ڕۆژنامەگەری و رۆژانە دەبنە میوانی شاشە و مۆبایل و رووپەڕی چاپەمەنییەكانمان".