گێتی

پێنتاگۆن هۆشداریی لە دۆخی ئەمنی سوریا دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنتاگۆن هۆشداریی لە دۆخی ئەمنی سوریا دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ئەمنی سوریا بڵاوکردەوە وهۆشداریی دەدات لە باڵادەستبوونی تووندڕەوە بیانییەکان لە دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە.

پێنتاگۆن رایگەیاند "داعش دابەشبوونی ئەمنی لە سوریا دەقۆزێتەوە و هەوڵی بنیاتنانەوەی ریزەکانی دەدات و لەئێستادا پەلامارەکانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات زیادیکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "تووندڕەوە بیانییەکان دەسەڵاتیان لە حکومەتی راگوزەری ئەحمەد شەرعدا گرتووەتە دەست، بەشێوەیەک لەئێستادا ئوردنییەک فەرماندەیی پاسەوانی کۆماری و تورکێکیش فەرماندەی فیرقەی سەربازیی دیمەشقە، کە ئەمەش مەترسی تەواو لەسەر داهاتووی سوریا دروست دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو " نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە دانانی ئەحمەد ئیحسان ئەلحەیس (ئەبو شەقرە) وەک فەرماندەی فیرقەی 86ی سوپا لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا. (ئەبو شەقرا) بە شەرع و وەزارەتی بەرگری سوریا گەیاندووە چونکە ناوبراو لە لیستی سزاکانی ئەمەریکادایە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan