گێتی
دوای ئەسەد 10 هەزار کەس لە سوریا کوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا تاوەکو ئێستا زیاتر لە نۆ هەزار و 889 کەس کوژراون.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "لەنێوان 2024/12/8 تاوەکو2025/8/6، لەگەڵ بەردەوامی تووندوتیژیی و ئاڵۆزییەکان نۆ هەزار و 899 کەس لە سووریا کوژراون کە حەوت هەزار و 499 مەدەنی، لەنێوانیاندا 396 منداڵ و 541 ژن هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوو هەزار و 535 کەس لە گۆڕەپانەکاندا گولـلەباران کراون کە تەنها تەنیا لە مانگی ئاداردا هەزار و 726 کەس کوژراون، هەروەها بەدەیان کەس لە زیندانەکانی حکومەتی راگوزەردا بە ئەشکەنجە گیانیان لەدەستداوە".
ب ح

بیروڕا