کوردستانی

گەنجێکی کورد بەبێ ئاگاداری کەسوکار و پارێزەرەکەی لەسێدارە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی کورد بەبێ ئاگاداری کەسوکار و پارێزەرەکەی لەسێدارە درا
مەودا میدیا-

حوکمی سێدارەی گەنجێکی خەڵکی شاباد لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کرا ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان ئە گەنجە بەبێ ئاگاداری پارێزەر و کەسوکارەکەی لەسێدارە دراوە کە ئەمەش پێچەوانەی یاساییە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی نیسانی 2020 حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاباد بە ناوی"تورەج موراد حاسڵ" تەمەن 34 ساڵ و کوڕی عەلیجان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووە "جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە پێچەوانەی ئایینامەی جێبەجیکردنی حوکمەکانی قەساس ماددەی 549ی یاسایی ئایینی دادڕەسیی تاوانەکان، بە بنەماڵەی و پارێزەری ناوبراو رانەگەیەندراوە و بە بێ ئاگاداری ئەوان لەسێدارە دراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو لاوە تەمەن 34 ساڵە  4 ساڵ پێش ئێستا بەهۆی کێشەی ئابووری هاوڵاتییەکی دیکەی بە ناوی "ئەیوب قوبادی" کوشتبوو و دوای دەستبەسەر کران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان