کوردستانی

بڕیار لەسەر دەوامی هێزەکانی پێشمەرگە درا، کەی مەشق و راهێنانەکان دەستپێدەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر دەوامی هێزەکانی پێشمەرگە درا، کەی مەشق و راهێنانەکان دەستپێدەکەنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی زیاتر لە مانگێکە مەشق و راهێنانی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەمەبەستی رێگریکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگیراوە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت هیچ بڕیارێک نییە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە دەوامان بەشێوازێکی گشتی رانەگرتبوو بەڵکو دەوام هەبوو لەسەرجەم میحوەرەکاندا و لیواکان لە ئەرکی خۆیاندا بوون بەشێوازێک ئاڵوگۆڕ نەکراون".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیار دراوە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە لە هەفتەی داهاتووەوە هەفتەی سێ رۆژ بەتەواوەتی دەوام دەکرێت ".

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە یاوەر وتی "هێشتا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی مەشق و راهێنانەکان نییە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان