گێتی
ئێران به هه‌زاران كه‌سى گومانلێكراوى ده‌ستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسى ئێران رایگه‌یاند، 21 هەزار گومان‌لێکراو بەهۆی شەڕی 12 رۆژە بە راپۆرتی خەڵک و پوچەڵکردنەوەی پیلانە مەیدانییەکانی دوژمن ده‌ستگیركراون.
سەردار مونتەزولمەهدی، وتەبێژی پۆلیسى ئێران رایگه‌یاند "لە ماوه‌ى شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە بەرەیەکی گرنگ لە شەڕ و پۆلیس بە شوێنگیریکردنی زیاتر لە 5700 دۆسیەی تاوانی سایبری، رۆڵی کاریگەری گێڕا".
وتیشى "یەکێک لە سەرکەوتنە بەرچاوەکانی ئێمە پوچەڵکردنەوەی پیلانی کۆبوونەوە لە گۆڕەپانی فەلەستین بوو به‌ڵام پیلانی دوژمن شکستی هێنا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى تاران لە کەمتر لە 5 خولەکدا له زیندانى ئێڤین توانیان 127 زیندانی کە دەیانەویست هەڵبێن، دەستگیر بکەن، هه‌روه‌ها 21 هه‌زار كه‌سیش به‌تاوانى بوونى په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌ك گومان‌لێكراو گیراون".
ع
بیروڕا

