کوردستانی

هەرێمی کوردستان پێش چین دەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان پێش چین دەکەوێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی پێنج رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت "ناتوانین بڵێین لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان کۆرۆنا 100% کۆنتڕۆڵکراوە، چونکە هێشتا 29 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون".

دکتۆر محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 5 رۆژی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە کەرەنتینەکردن و قەدەغەی هاتووچۆ رۆڵێکی زۆر باشی هەبووە لە ڕێگەگرتن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "زۆرکردنی ژمارەی پشکنییەکان وایکرد خێراتر حاڵەتەکان دیاری بکرێن رێگریبکرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ناتوانین بڵێین لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان کۆرۆنا 100% کۆنتڕۆڵکراوە، چونکە هێشتا 29 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون، هەروەها دەکرێت حاڵەتی شاردراوە لەناو کۆمەڵگەدا بوونی هەبێت و مەترسی وڵاتانی دەوروبەریشمان لەسەرە".

لەبارەی کردنەوە بەشێک لەبازاڕ و دوکانەکان و چوونی هاوڵاتییان بۆ بازاڕ دکتۆر محەمەد وتی "بێگومان ئەمە مەترسی دروست دەکات ئەگەر بە رێکاری توند و رێنمایی پابەند نەبن، چونکە هۆکاری گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە بریتیە لە بەرکەوتنی نزیکی کۆمەڵایەتی".

سەبارەت بەبڕیاری کردنەوەی مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزاندا ناوبراو وتیشی "لە ئێستادا بڕیارمان لەسەر ئەوە نەداوە دەبێت لەگەڵ لیژنەی ئۆپراسیۆنی پارێزگاکان و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی شارەکان توانرا رێکارێک بدۆزینەوە کە مەترسی لەسەر هاوڵاتییان نەبێت ئەوا لەوانەیە ئەگەری کردنەوەی مزگەوتەکان هەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان