گێتی
تورکیا و سوریا رێککەوتنی سەربازییان واژۆ کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری دەسەڵاتی راگوزەری سوریا سەردانی ئەنکەرەیان کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرگری و دەزگای میتی تورکیا کۆبوونەوە.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند "ئیسرائیل کردەوەی ئاژاوەگێڕی ئەنجامدەدات و هەوڵ بۆ لەباربردنی ئارامی و سەقامگیری لە سوریا دەدات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوکاریی سوریا دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی حکومەتی سوریا بوونەتەوە تاوەکو سەرجەم سورییەكان لە ئارامیدا بژین
ئەوەشی خستەڕوو "هێزەكانی سوریای دیموكرات بەنیازنین دەستبەرداری چەك ببن و هەندێك لایەنیش هەن كە پشتیوانی ئەو هێزە دەكەن، هەروەها هەسەدە دەیەوێت لەرێگەی چەكەوە خەونی خۆی بەدیبهێنێت".
ب ح

بیروڕا