کوردستانی

25 تۆن هێلکەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


25 تۆن هێلکەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا
مەودا میدیا-

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سەلاحەدین دوو بارهەڵگری هێلکەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا ئاماژە بەوەشکراوە ئەو بڕە هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیراوە بەپێی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی ڕێگەپێنەدراوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر کە تییدا رایگەیاندووە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سەلاحەدین دەستی گرتووە بە دوو بارهەڵگری هێلکەی قەدەغەکراودا".  

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو بڕە هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیراوە بەپێ ی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی ڕێگەپێنەدراو وقەدەغەکراوە،خاوەنی ئەو ھێلکەیەھەولیداوە بەڕێگای قاچاغ بھێنێتە ناوشاری ھەولێر"

ئەوەشخراوەتەڕوو "بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەولێر پشکنین بۆ هێلکەکە ئەنجام درا دەرکەوت بەشێکی زۆر ھیچ ڕێکەوتێکی لەسەرنیەئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانە و شیاونیە بۆ خواردن،بۆیە بڕیاردرا لە زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو ببردرێت، هەروەها شایەنی باسە لەسەر ئەم کەیسە ھەردوو بارھەڵگرەکەدەستی بەسەر داگیرا رێکاری یاسایی گیرایەبەر لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت".
Qaiwan
Qaiwan