گێتی
حزبوڵڵا هۆشداریی دەداتە حکومەتى لوبنان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتىی حزبوڵڵا سەبارەت بە هەوڵەکانى حکومەتى لوبنان بۆ لە چەکداماڵینى گرووپەکەیان ئاشکرایکرد بڕیارەکەی حکومەت وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆ و براكوژی پەلکێش دەکات.
شێخ قاسم نەعیم ئەمینداری گشتىیی حزبوڵڵا رایگەیاند "وەرگرتنەوەی چەک لە رەوتەکەیان کارئاسانی بۆ کوشتنی چەکدارەکان و خێزانەکانیان دەکات، بۆیە ئەگەر حکومەت سووربێت لەسەر بڕیارەکەی رووبەڕووی دەبنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارەكەی حكومەت لەبارەی چەك داماڵین مەترسیدارەو وڵات دووچاری کێشەیەکی گەورە دەكاتەوە و پێچەوانەی گرێبەستیی پێكەوەژیانە و لوبنان بەبێ بوونی چەكی مەقاوەمە و بەرگری هیچ سەروەرییەكی نامێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "حزبوڵڵا پیلانی داگیرکردنی لوبنانی لەلایەن ئیسرائیلەوە پووچەڵ کردووەتەوە، ئەم حکومەتە درکی پێ بکات یان نا، خزمەت بە پرۆژەی زایۆنیستی دەکات، سەرسەختی لوبنانییەکان لەگەڵ حزبوڵڵادایە".
ب ح

بیروڕا