گێتی

تورکیا داوای رێککەوتنێکی نوێی نەوتی لە عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا داوای رێککەوتنێکی نوێی نەوتی لە عیراق دەکات
مەودا میدیا-

وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئاشکرایکرد ئەنکەرە هه‌وڵی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی نوێی بۆری نه‌وتی له‌گه‌ڵ عیراق ده‌دات و به‌غدایان ئاگاداركردووەته‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتنی ئێستای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌پێی خواست و داواکارییەکانی ئەوان نییه‌.

ئاڵپ ئه‌رسلان بایره‌كتار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند " عیراقیان ئاگاداركردووەته‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتنی ئێستا له‌ ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نییه‌ و وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی وزه‌ی جیهان ناداته‌وه‌ و ره‌شنووسی رێككه‌وتنێكی نوێیان ئاڕاستەی بەغدا کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆرییە نەوتییەکەی عێراق توانای گواستنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانەی هه‌یه‌، به‌ڵام ماوه‌ی 50 ساڵه‌ به‌ توانای ته‌واو كار ناكات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە