گێتی
ترەمپ پوتینی بەدڵ بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو دوای كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین كە لە ئەلاسكا بەڕێوەچوو، ترەمپ رایگەیاند، كۆبوونەوەكە ئەرێنی بووە و پوتینی بەدڵبووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند"كۆبوونەوەكەم لەگەڵ پووتین زۆر ئەرێنی بووە بەجۆرێك 10 لەسەر 10 ـی پێدەدەم، چونكە هەردوولامان كۆك بووین لەسەر بابەتەكان".
وتیشی"دانوستانم لەگەڵ پوتین كردووە لەسەر ئەو خاڵانەی كە بریتین لە ناتۆ، رێوشوێنی ئاسایش و خاك و پێموایە ئێمە زۆر نزیك بووین لە گەیشتن بە رێكەوتن".
سەرۆكی ئەمەریكا ئامۆژگاری ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرایناشی كرد كە رێكەوتنێك بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەكە لە ئۆكراینا ئەنجام بدات، چونكە هیچ رێگایەكی تر نییە".
ئ پ
بیروڕا


