گێتی

عەلی لاریجانی: دوژمنمان ناچار بە راگرتنی شەڕ کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی لاریجانی: دوژمنمان ناچار بە راگرتنی شەڕ کرد
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشکرایکرد پرسی دزەکردنی ئیسرائیل بۆ ناو شار و دامەزراوەکانی ئێران زۆر جددییە و دەبێت رووبەڕووی ببنەوە.

عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند "خاڵی لاواز و بە ئازاریان هەبووە بەڵام ئیسرائیل و ئەمەریکایان ناچار بە راگرتنی شەڕ کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوژمن لە خاڵە بەهێزەکانی تاران دەکۆڵێتەوە و شێوازی نوێ دادەڕێژێت، بۆیە نابێت ئێران لە یەک رێگا بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان سنووردار بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "پیلانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەسەر بنەمای ئاشتی لە رێگەی هێزەوەیە، واتە راردەستبوون یان شەڕ، ئەمەش ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan