کوردستانی
مەحمود سەنگاوی باسی مامەڵەی مەسعود بارزانی دەكات لەگەڵ جاشەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بەرنامەیەكی تایبەتی مەودا میدیا، مەحمود سەنگاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، لەگەڵ كاك نەوشیروان و كاك مەسعود لە بارەی جاشەكانەوە قسەمان كرد و كاك مەسعود زۆر توندڕەو بوو لەگەڵیان.
مەحمود سەنگاوی، بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوكاتەی پارتیزان بووم، لە دوای ئەنفال كاتێك گەڕامەوە بۆ ئێران فەرماندەی بەمۆ بووم لە شاری پاوە، پەیوەندیم پێوەكراوە لە لایەن كاك نەوشیروان و پێی وتووم كە خۆم بگەیەنمە لای لە شارى كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەمەبەستی كۆبوونەوەیەكی تایبەت".
باسی لەوەشكرد "دوای ئەوەی گەیشتمە كرماشان، پێی وتم كە لێرە بمێنمەوە و كاك مەسعودیش دێت و كۆبوونەوەیەكی تایبەت دەكەین، دوای گەیشتنی كاك مەسعود هەر یەكە لە عومەر ئاغای دۆڵەمەڕی و رۆژ نوری شاوەیسی لەگەڵ بوو، كاك نەوشیروان باسی لێبوردنی كرد بۆ جاشە كوردەكان".
وتیشی" كاك نەوشیروان پێی باشبووە جاشەكان لێبوردنيان بۆ بكرێت و بگەڕێنەوە، چونكە سبەی ئەگەر نەوەكانیان گەورە بن لە خواروی عیراق هەر دەبێت بیانگەڕێنینەوە هەرێمی كوردستان بەڵام كاك مەسعود زۆر توندبووە لەو بارەوە".
هەروەها "كاك مەسعود وتویەتی نابێت هەروا لێبوردنيان بۆ بكەین، چونكە ئەوان كەسی دەوڵەمەندن و دەوڵەمەندیەكەشیان لەسەر پێشمەرگە بووە و دەبێت تەواوی سەروەت و سامانیان لێ وەربگرینەوە و بیدەینە پێشمەرگە، بەڵام كاك نەوشیروان وتویەتی ئەو جاشانە بگەڕێنەوە بەڵام نەكرێنە بەرپرس، پێویستە عەفو بكرێن".
هەروەها وتی "لە سەركردایەتی كورد بێزارم، ئەو هەموو سەركردەو كوردەمان هەیە لە وڵاتان، بەڵام تائێستا نەمانتوانیوە دەوڵەتێك بۆ خۆی دروست بكات".
ئەوەشی خستەڕوو "ئاواتی گەورەم رزگاربوونی كوردە لەژێر دەستی ئەو هەموو زوڵم و ستەمە گەورە و خۆزگە نەمردمایە كەركوكم بدیبایە ببوایە بە خاكی كوردستان".
دەشڵێت "ئێستا كاتی دروستبوونی دەوڵەتی كوردییە، چونكە هەموو وڵاتانی دنیا سەرقاڵن و وڵاتە زلهێزەكان پێویستیان بە كورد دەبێت، ئەگەر كورد ئەو بڕیارە بدات، قەیچییەكان ئەوان رازی بن و كوردیش بە ویستی ئەوان بێت".

https://www.facebook.com/mewdamedia/videos/582289552493526/?__xts__[0]=68.ARCqiyvIqm8PIULyZ5j1xFGl5nHhQGW1buYG4ztHMBtRtvJnbCg3X2NggXcCmCIBFE7c7ZQtyfyGgRBZ0FQNAlIQ5K_QFNK7KUJrNT1TjQbfp_BhDlNa2OgGlY8G7VibFpxo5PKst7Ap4czBlAV9MSnCVdVqXRXcdSIpw1CTeyd1ahtmYCNuZZUxdEaMgD9WMPkb7OFwZiZMIgvC3uVWmgH7g1zeDUk-HQ38EDdpTr837CFYMDzgbR3OUmeLmqdQ_0lvI7SbWCQ45dZfrhxi9AQL7FrMlpKbRiF0ahQueaLllUgFKFB2QyfubwBlXNJdwmZten7Dgw3lkfRNbY4bWodd-0koA_C2a6NFRgKoAX1IE14&__tn__=-R