گێتی
ترەمپ: ئۆکرانیا نابێتە ئەندامی ناتۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی میوانداری ژمارەیەک سەرۆکی ئەوروپای کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا و روسیا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، دەتوانێت دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ روسیا بهێنێت، ئەگەر بیەوێت، یان بەردەوام بێت لە شەڕکردن، کۆتاییهێنانی شەڕ ئێستا لەدەستی ئەودایە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خاکی کریمیا ناگەڕێتەوە بۆ ئۆکرانیا چونکە لە کاتی سەرۆکایەتییەکەیدا باراک ئۆباما پێشکەشی روسیای کردووە و کیڤیش نابێتە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ".
ئەمە لە کاتێکدایە، میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، كەمێك پێش ئێستا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆكی ئۆكراین بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ گەیشتە ئەمەریكا.
ب ح

بیروڕا