کوردستانی

لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێكرد
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، زیندانیانی سیاسی  لە شاری سلێمانی گردبوونەوە دژی وەرنەگرتنی مووچەكانیان و وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش بە هۆكاری دواكەوتنی مووچەكانیان دەزانن.

زیندانیانی سیاسی لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و داوایان كرد مووچەكانیان دابەشبكرێت لە كاتێكدا دوو مانگە مووچەكانیان دابەش نەكراوە.

زیندانییە سیاسییەكانى سلێمانی عەبدوڵای حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆمەتبار دەزانن لە دابەشنەكردن و دواكەوتنی مووچەكانیان.

ئەوان باسیان لەوەكرد زیندانی سیاسی لە عیراق خاوەن رێزن و مووچەی باشیان بۆ دابینكراوە بە ئیمتیازاتەكانیەوە، هەروەها مووچەی مانگانەیان زیاتر لە یەك ملیۆن دینارە، بەڵام ئەوان 500 هەزار دینار وەردەگرن و بە دوو مانگ جارێكیش دابەش ناكرێت.

ئەو گردبوونەوەی زیندانیانی سیاسی لە كاتێكدایە بە وتەی خۆیان حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڕەشەی بڕینی مووچەكەی لێكردون و دەیەوێت بەوە بیانترسێنێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان