گێتی
رەحیم سەفەوی: دەستپێکردنەوەی شەڕ نزیکە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
راوێژکاری رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھۆشداری دەدات لە ئەگەری دەستپێکردنی شەڕێکی نوێ لەگەڵ ئیسرائیل و ئاشکرایکرد دۆخەکە لەچوارچێوەی جەنگدا دەمێنێتەوە و ھەموو سیناریۆکان لەسەر مێزن.
یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژکاری عەلی خامەنەیی رایگەیاند "دۆخەکە لەچوارچێوەی شەڕدا دەمێنێتەوە و ھەموو سیناریۆکان لەسەر مێزن و ئێران رەچاوی خراپترین سیناریۆ دەکات و خۆی بۆ جەنگ ئامادەکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ رێککەوتنێکی ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئەمەریکا و ئیسرائیلدا نییە، لە هەر کاتێکدا بێت، پێکدادانەکان دەستپێدەکەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "شەڕێکی نوێ دروستدەبیت و رەنگە دوای ئەوە شەڕێکی تر روونەدات و ئەوانەی بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن دەبێت ئامادەبن بۆ شەڕ و باشترین ئامرازی بەرگریش هێرشکردنە".
ب ح

بیروڕا