کوردستانی
خۆپیشاندان بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە بڕیاریدا مزگەوتەكان بە داخراوی بمێننەوە بۆ مانگی رەمەزان، لە بەشی زۆری شارو شارۆچكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانكرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مامۆستایان ئایینی و بەشێك لە موسڵمانان، لە شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور و هەڵەبجە و ناوچەكانی تر چونە بەردەم قائیمقامی شارەكان و داوایانكرد هەرچی زووە مزگەوتەكان بكرێنەوە.
ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەی مامۆستایانی ئایینی و هاوڵاتیان لە كاتێكدایە سبەینێ هەینی، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانەو بەپێی بڕیاری حكومەتیش مزگەوتەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.
تائێستا هیچكام لە لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ وەڵام و بڕیارێكیان نەداوە بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان بۆ مانگی رەمەزان.
پێویستە بوترێت، لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە 12ی ئادارەوە بەمەبەستی خۆپارێزی و جێبەجێكردنی رێنماییەكان، بە بڕیارێك تەواوی مزگەوتەكان داخران.