کوردستانی
دەربەندیخان گەڕایەوە دۆخی ئاسایی... ژیان دەستیپێكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەتەواوی دۆخی دەربەندیخان ئاسایی بوەتەوە و ئێستا هیچ كێشەیەكی تەندروستی و كۆرۆنا لە ناوچەكە نییە.
سازان ئیبراھیم، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی دەربەندیخان به مەودا میدیاى رایگەیاند "دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڵاوبووەوە، دەربەندیخانیش یەكێك بوو لەو ناوچانەی كە نەخۆشییەكەی تێدا بڵاوبوو و چەند كەسێك تووشبوون".
ئاماژەی بەوەشكرد "بە هەوڵ و ماندبوونی هەموولایەك توانرا سەركەوتن بەسەر ئەو نەخۆشیە بهێنرێت و دوای زیاتر لە مانگێك دۆخەكە لە دەربەندیخان ئاسایی بوەتەوەو ژیان ئاساییە لە شارەكە".
هەروەها "سوپاسی دانیشتوانی شارەكە دەكەین كە بە باشی پابەندی رێنمایی و خۆپارێزییەكان بوون و پێكەوە توانیمان ئەو دۆخە تێپەڕێنین".
لەماوەی رابردوو لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان زیاتر لە 500 پشكنین بۆ ھاووڵاتیان كراوە ، 33 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سەرجەمیان چاكبوونەوە و هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمارنەكرا.