گێتی
توركیا پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل كۆتاییپێهێناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لە زاری هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیاوە ئاشكرایكردووە" توركیا بە تەواوی پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل كۆتاییپێهێناوە و چیتر پەیوەندییەكی لەو شێوەیە لە نیوانیاندا بوونی نییە".
وتوشیەتی"ئەم بڕیارە تازە نییە، بەڵكو لە سەرەتای جەنگی غەززەوە توركیا پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل كۆتاییپێهێناوە".
وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"چیتر رێگە بە كەشتییەكانی توركیا نادەن بەرەو بەندەرەكانی ئیسرائیل بڕۆن و رێگە بە فڕۆكەكانی ئیسڕائیلیش نادەن بچنە ئاسمانی وڵاتەكەیان".
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە"وتەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانی توركیادا بووە كە تایبەت بووە بە پێشهاتەكانی كەرتی غەززە".
ئ پ
بیروڕا



