گێتی

سودانی و ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی و ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
مەودا میدیا-

سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی و ئیمانوئێل ماکرۆن گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغدا و پاریس و بەهێزكردنی هاوبەشی و هەماهەنگی لە تەواوی بوارەكاندا کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سودانی داوای لە ماکرۆن کردووە هەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لە ناوچەکە بخاتەگەڕ و جەختی كردووەتەوە كە بەغدا ئامادەیە بۆ كاركردن لەگەڵ فەڕەنسا و هاوبەشەكانی تر بە تایبەت ئێران و ئەمەریكا".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan