کوردستانی
زانیاری لە بارەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆببێتەوە و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، كۆمەڵێك پۆست لە ناو سەركردایەتی یەكلادەكرێنەوە.
فەرید ئەسەسەرد، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی هەرێمی كوردستان و نەمانی نەخۆشی كۆرۆنا، كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بەردەوامیان دەبێت و كۆمەڵێك پۆست ماون یەكلابكرێنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو كۆببینەوە و ئەندام بۆردەكان دیاری دەكەین و 33 ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن بۆ لێپرسراویەتی بۆردەكان".
هەروەها وتی "بۆردەكان زۆربەی زۆریان سەر بە مەكتەبەكانە و بەشێكن لە مەكتەبەكان و هەندێكیشیان سەر بە سەرۆكایەتین، بەڵام ئەوانەیان پەیوەندیان بە مەكتەبەكانەوە هەیە گرنگە دیارییان بكەین و دەستبكەن بە كاری خۆیان".
لە دوای تەواوبوونی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كە لە 21ی كانونی یەكەمی 2019 لە شاری سلێمانی بەسترا، ئەنجوومەنی سەركردایەتی چەندین كۆبوونەوەی یەكلەدوایەكی كردووە و چەندین پۆستی ناوخۆیی یەكلاكردوەتەوە.