گێتی

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە تورکیایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە تورکیایە
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا گەیشتە ئەنکەرە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرپرسانی ئەمنی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە "کە ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنکەرە لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عیراق  کۆبووەتەوە".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هیچ زانیارییەکی لەبارەی سەردان و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان ئاشکرانەکردووە بەڵام بەپێی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی رەنگە سەردانەکە پەیوەندی بە فشارەکانی سەر حەشدی شەعبییەوە هەبێت.

سەردانەکەی فالح فەیاز بۆ تورکیا لە کاتێکدایە هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق دەستیان بە کشانەوە کردووەو دۆخێکی نا جێگیری ئەمنی رووبەڕووی عیراق بووەتەوە و فشارەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستەی حەشد چڕبوونەتەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan