گێتی

مه‌سعود پزیشكیان: مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلار رابگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود پزیشكیان: مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلار رابگرن

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى ئێران داوا ده‌كات، وڵاتانى ئه‌ندام له‌ شه‌نگه‌هاى مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلار نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رووى ئابووریه‌وه‌ رووبه‌ڕووى كێشه‌ى دارایی نه‌بنه‌وه‌. 

مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران سێ پێشنیاری له‌ لوتكه‌ى شه‌نگه‌هاى راگه‌یاند و وتى "بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزا نایاساییەکان لەسەر کارلێکی ئابووری ئەندامان، حساباتە تایبەتەکانی رێکخراوی هاوکاریی شەنگه‌های پێویستە جێبەجێ بکرێن".

وتیشى "پێویسته‌ وەک میکانیزمێکی کردەیی بۆ بەهێزکردن، هاوکارییە داراییەکان بەهێز بکرێن، هه‌روه‌ها فراوانکردنی حسابات بە دراوە نیشتمانییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دۆلار لە ئاڵوگۆڕی ئەندامەکاندا و به‌كارهێنانى دراوى نیشتمانیی وڵاتانى ئه‌ندامى شه‌نگه‌هاى".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دەستپێکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی باو و بەکارهێنانی دراوە دیجیتاڵییەکانی بانکی ناوەندیی بۆ پارەدانی سەلامەت و دروست، له‌گه‌ڵ دروستکردنی سندوقێکی فرەلایەنەی گۆڕینەوەی دراو بۆ پشتگیریکردنی ئەو وڵاتانەی کە بەرکەوتەی فشاری سزاکان یان قەیرانی نەختینەیی بوون".

ع
Qaiwan
Qaiwan