راپۆرت
به‌هۆى كێشه‌ى مووچه تا ئێستا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى كاتى كردنه‌وه‌ى ده‌وامى دیارینه‌كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و مامۆستایان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و مووچه‌خۆران له مانگى ئه‌یلول مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران وه‌رده‌گرن، بۆیه تا ئێستا كاتى كردنه‌وه‌ى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن دیارینه‌كراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییه تایبه‌تانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌هۆى توڕه‌یی مامۆستایانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و جێبه‌جێنه‌كردنى به‌ڵێنه‌كان كه له ساڵانى رابردوو به مامۆستایان دراوه له كاتى خۆپیشاندان و بایكۆت، بۆیه تا ئێستا ده‌ستپێكى ده‌وام دیارینه‌كراوه".
ئه‌ندامێكى داكۆكى له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى به مه‌ودا میدیاى وت "هیچكام له‌و به‌ڵێنانه‌ى كه به مامۆستایان دراوه له لایه‌ن ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده جێبه‌جێنه‌كراون به‌تایبه‌ت دابینكردنى مووچه 30 رۆژ جارێك".
وتیشى "كێشه‌ى مووچه هۆكاری سه‌ره‌كییه، مووچه‌ى مانگى شه‌ش له مانگى نۆ وه‌رگیراوه، به چ روویێكه‌وه كاتى ده‌وام دیاریی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وابڕوا مووچه‌ى مانگى نۆ له مانگى 12 وه‌رده‌گیرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى تا ئێستا هه‌یه و دیاره، ره‌نگه ئه‌مساڵ له‌نێوان 2 بۆ چوار مووچه پاشه‌كه‌وت بكرێت، ساڵى رابردوو مووچه‌یه‌ك و ساڵى رابردووتریش 3 مووچه نه‌درا، ئه‌مانه به‌س ده‌زانن قسه بكه‌ن".
مامۆستایانى ناڕازیی سلێمانى بریاریانداوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن ده‌ست به ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندان و بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن بكه‌ن.
ساڵى رابردوو ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێى خوێندن 25ى ئه‌یلول بوو، به‌ڵام له سنورى سلێمانى زه‌نگى خوێندن لێنه‌دراو بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن كرا‌و بۆ ماوه‌ى چوار مانگ خوێندكاران ده‌وامیان نه‌كرد.
ع
بیروڕا



