کوردستانی

بكوژى ره‌حیم زه‌بیحى له‌سێداره‌ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بكوژى ره‌حیم زه‌بیحى له‌سێداره‌ درا

مه‌ودا میدیا-

دواى حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونى ده‌رهێنه‌رى دیارى كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ئه‌مڕۆ سزاى له‌سێداره‌دانى بكوژى ره‌حیم زه‌بیحى جێبه‌جێكرا.

میدیاكانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌ "له‌ رۆژى 7ی 12ی 2018 رەحیم زەبیحی و برایەکی بە ناوی کەیوان زەبیحی کە ئەویش کاری نواندنی دەکرد، تەرمەکانیان بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە نزیک شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە".

دواتر دەرکەوت بکوژەکە کەسێکی نزیکی خۆیانە بە ناوی ئەکبەر عەباس پور و دوای ئەوەی بۆ خوانێک بانگهێشتی کردبوون، دەرمانی بێهووشی کردبووە خواردنەکەیان و پاشان بە بێهۆشی و بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیان بەرەو دەرەوەی شار ئەوانی گواستبووەوە و ئاگری لە ئۆتۆمبێلەکە بەردابوو.

دوای دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا نابوو کە لەسەر کێشەیەکی دارایی ئەو دوو برایەی کوشتووە.

رەحیم زەبیحی کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلمی سینەمایی و دراماکردووە، کە بەناوبانگترینیان ماڵەکەی مەعروفە.

ع
Qaiwan
Qaiwan