کوردستانی

ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژکرایەوە
مەودا میدیا -

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ تاوەکو 1ی ئایار لە سەرجەم پارێزگاکان لە بڕیارەکەشدا هاتووە هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات، بەپێی بەیانی ژمارە 19ی ساڵی 2020 سزا دەدرێت.

لە بەیانی ژمارە 28ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هاتووە " بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی  قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهوك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکانیان تاوەکو 1-5-2020 کاژێر 12:00ی شەو، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات، بەپێی بەیانی ژمارە 19ی ساڵی 2020 سزا دەدرێت".

بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ "قەدە‌غەی هاتووچۆ بەتەواوی لە کاژێر 06:00ی ئێوارە تاوەکو 12:00ی شەو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت،هەروەها رێگەپێدان لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و لەناو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەپێی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی دەبێت کە لەسەر وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆ بە ناونیشانی moi.gov.krd دانراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هیچ کەسێک بەبێ رەزامەندیی وەزیری ناوخۆ رێگەی پێنادرێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، ئەگەر لە دەرەوەی وڵات بێت، لەکاتی گەڕانەوەشیان کەرەنتین دەکرێن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان