کوردستانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایەک لە مامۆستایانی ئایینی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و سوپاسی مامۆستایانی ئایینی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان هه‌بوو له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان ، رۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد "لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی مامۆستایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بکەم کە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان . دا‌واشیان لێدەکەم کە بەردەوام بن لە رێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگە لەم پەتایە".