عیراقی

عیراق.. 46 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. 46 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 46 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی  عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیش تۆمار نەکراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  هەزار و 677 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 46 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارنەکراوە".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەمڕۆ لە عیراق 17 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە لە شارەکانی دیوانیە و نەجەف و دیالە و بەسڕە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، هەزار و 677 کەس تووشبوون و هەزار و 171 کەس چاکبوونەتەوە و 83 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan