گێتی
ئەمەریکا پشتیوانی بۆ هەسەدە دووپاتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)کۆبووەوە.
ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند "پشتیوانییەکانیان بۆ هەسەدە و بەردەوامبوون لە کاری هاوبەش دژی تیرۆر، پاراستنی کەمپەکان و زیندانەکانی داعش بەردەوام دەبێت".
لای خۆیەوە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە پابەندبوونی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دانوستان و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی 10ی ئازار دووپاتکردەوە.
ب ح

بیروڕا