گێتی
جۆلانی مووچەی خەڵکی سوەیدای راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەسەڵاتی راگوزەری سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع بڕیاریدا بە راگرتنی مووچەی فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگای سوەیدای دەروزنیشین.
دەسەڵاتی راگوزەری سوریا رایگەیاند "بەهۆی کەمتەرخەمی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کە راپۆرتی کار و پێداویستییەکانیان بەپێی بنەماکان بەرزنەکردووەتەوە، ئەوەش بووەتەهۆی پەکخستنی رێکارە داراییەکانی پەیوەست بە خەرجکردنی مووچە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرووپە چەکدارەکان لە سوەیدا دەستوەردان لە فەرمانگەکان دەکەن و گەیشتووەتە ئاستی هەڕەشە، ئەم رەفتارە نابەرپرسانەیە زیان بە بەرژەوەندی گشتیی دەگەیەنێت و مافەکانی فەرمانبەران دوا دەخات".
ئەوەشی خستەڕوو "گۆڕینی هەندێک پێکهاتە و فەرمانگە بە بڕیاری تاکەکەسی لەلایەن کەسانێکەوە کە دەسەڵاتی یاساییان نییە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی پەیوەندیدار و کۆنترۆڵکردنی خەرجکردنی پارە لەلایەن ئەم كەسانەوە بە شێوەیەکی نایاسایی یان بەبێ هیچ پۆستێک کە مافیان بداتێ، بووەتەهۆی پشێووی لە هەماهەنگی دارایی و کارگێڕیدا".
ب ح

بیروڕا