کوردستانی
پلانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە مانگی رەمەزاندا ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سبەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە و سەبارەت بە بەرنامەی پێدانی کارەبای نیشتیمانیی بە هاوڵاتییان لەو مانگەدا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی نەبوونی دەوامەوە هیچ بەرنامەیەکی نوێ دانەنراوە بۆ پێدانی کارەبا و ئاماژەی بەوەشکرد ئەو بەرنامەی کە ئێستا هەیە بەردەوام دەبێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەرنامەی پێدانی کارەبا بۆ مانگی رەمەزان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی نەبوونی دەوامەوە هیچ بەرنامەیەکی نوێ دانەنراوە بۆ پێدانی کارەبا، بەڵام ئێمە بەردەوام خۆمان لەسەر خەتین ئەو بەرهەمی هەیە دابەشی دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمە و بەرهەمەکەش لەچاو ساڵانی پێشووتردا باشترە، هەروەها ئێمە تاوەکو سەرەتای مانگی ئایار ئەو بەرنامەی کە ئێستا پەیڕەو دەکرێت بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەوکاتەی کۆدەبینەوە و پلانی نوێ دەدانێین".
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا رۆژانە پێدانی کارەبا لە 20 بۆ 21 کاتژمێرە، بەڵام نازانین لە مانگی داهاتوودا چۆن دەبێت بەپێی ئەو بارودۆخەی کەهەیە بەرنامەی نوێ دادەنێین".