کوردستانی
10 تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لە ئێستادا سەرجەمیان راگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، کە چوار لەو تۆمەتبارانە برای یەکترن
ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە "لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و بەگژداچونەوەی هەموو كارێكی نایاسایی و دزی و ڕاو و ڕوتكردنێك و بەرەنگار بوونەوەی مەوادی هۆشبەر و ئالودەبونی گەنجانی شارەكەمان بە مەوادی هۆشەبەر , هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە شەوی ( 22 لەسەر 23/4/2020 ) لەناوشاری سلێمانی , ( 10 ) دە تۆمەتبار دەستگیر بكەن بەناوەكانی : -

1- ( س , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1998 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
2- ( ش , ع , أ ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
3- ( س , أ , م ) لەدایك بوی ساڵی 2006 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
4- ( ف , ت , ع ) لەدایك بوی ساڵی 2004 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
5- ( هـ , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1993 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
6- ( ك , ع , ح ) لەدایك بوی ساڵی 1985 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
7- ( ك , ر , ع ) لەدایك بوی ساڵی 1987 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
8- ( د , ف , ح ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
9- ( د , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1996 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
10- ( ن , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
ئاماژە بەوەشکراوە "بەتۆمەتی ئەوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا یەكێك لەوتۆمەتبارانە بەناوی ( س , أ , م ) هەستاوە بە دزیكردن لە ماركێتێك لە گەڕەكێكی ناوشاری سلێمانی , و بڕی (250000 ) دووسەدو پەنجا هەزار دینار و ( 100 ) كارتی كۆڕەك تیلكۆم لەجۆری ( 5000 ) پێنج هەزار دیناری لە ناو مێزی ماركێتەكەدا دەركردووە و بردویەتی , دوای ئەم دزیە هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی , لەڕێی كامێرای چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و ڕەزامەندی دادوەر توانیان شەوی (22لەسەر23/4/2020 ) دەزەكە دەستگیربكەن و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دان بەوەدا بنێ كە چەند كەسێكی تری لەگەڵدایە و توانرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ، دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەكە هەستاوون بە دزیكردن لە ماركێتەكان و سەرەڕای دزیكردن خویانداوەتە تریاك كێشان و ئالودەی ( تریاك ) ن بڕێك تریاكیشیان پێگیراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەناو دەستگیركراوەكاندا (4) چوار كەسیان لەیەك خێزانن و برای یەكن , سەرجەم تۆمەتبارەكان ڕاگیراوون و رووبەڕوی یاسا دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەرداوامە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەناو دەستگیركراوەكاندا (4) چوار كەسیان لەیەك خێزانن و برای یەكن , سەرجەم تۆمەتبارەكان ڕاگیراوون و رووبەڕوی یاسا دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەرداوامە ".