گێتی

عێراقچی: هەموو کێشەکانمان دەرەکی نین

مەودا میدیا - سلێمانی |


عێراقچی: هەموو کێشەکانمان دەرەکی نین
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد هەموو کێشەکانی تاران دەرەکی یان بەهۆی سزاکانەوە نین بەڵکو هەندێکیان گرفتی ناوخۆیین.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دوای هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان تێکچووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکا لە رێگەی لایەنی سێیەم بەردەوام دەبێت، هەرکات واشنتۆن ئامادە بێت بۆ دانووستان لەسەر بنەمای رێزگرتن، ئەوانیش ئامادە دەبن".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت رێز لە ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران بگیرێت و بە گەڕاندنەوەی سزاکانیش ئەو سێ وڵاتەی ئەورووپا هەڵەیەکی گەورەیان کرد".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan