گێتی
حەماس بە داواکەی ترەمپ رازی بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بزووتنەوەی حەماس ئاشکرایکرد ئامادەیە دەستبەجێ گفتوگۆ بکات لەسەر ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، بە مەرجی راگەیاندنی کۆتاییهاتنی شەڕ و کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند "هەندێک پێشنیاریان لەلایەن ئەمەریکاوە پێگەیشتووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست، پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکەن کە هاوکار بێت بۆ بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رەزامەندن بە پێکهێنانی لیژنەیەکی فەڵەستینی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە، کە کارەکانی دەگرێتە ئەستۆ و گەرەنتی پابەندبوونی ئاشکرای تەلئەبیب بە رێککەوتنەکان بکات".
ب ح

بیروڕا