کوردستانی
ئۆتۆمبێلێک لە کارمەندێکی هاتووچۆ دەدات و برینداری دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لەناو شاری کەلار لە فولکەی گردە گۆزینە ئۆتۆمبێلێک کارمەندێکی هاتووچۆ دەشێلێت و برینداری دەکات وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت کارمەندەکەی هاتووچۆ سکاڵای یاسایی لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکردووە.
رائید کارزان مەجید، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تویتا لەناو شاری کەلار لە فولکەی گردە گۆزینە پێچەوانەی ئاراستە هاتووە و کارمەندێکی هاتووچۆش داوای مۆڵەتی شۆفێری و ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەکەی لە شۆفێرەکە کردووە و لەکاتی قسەکردندا شۆفێرەکە دەست دەکات بەلێخوڕین و بەوهۆیەوە کارمەندەکە لەگەڵ خۆیدا دەبات".
ئاماژەی بەوەكرد "کارمەندەکەی هاتووچۆ لەپێناو گیانی خۆیدا کارمەندەکە ئۆتۆمبێلە بەرنادات بەنزیکەی 100 مەتر بەزەویدا دەیخشێنێت و بەوهۆیەوە قاچی دەبێت بەژێر ئۆتۆمبێلەکەوە و بریندار دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "شۆفێرەکە هەڵهاتووە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە، هەروەها بەمەبەستی چارەسەرکردن کارمەندەکەی هاتووچۆ دەگەیەنرێتە فریاکەوتنی شەهید هەژار و سکاڵای یاسایی لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکردووە".