گێتی
شاندی دەمپارتی هەفتەی داهاتوو سەردانی ئۆجەلان دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(پە.كە.كە)، وەفدێكی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی بكات.
عائیشە گوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی دیموكراسی و یەكسانی گەلان رایگەیاند"هەفتەی داهاتوو شاندێكی پارتەكەیان دەچێتە زیندانی دوورگەی ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆدەبنەوە".
وتیشی"پارتەكەیان پێشتر و ئێستاش دووپاتی دەكاتەوە كە ئازادكردنی ئۆجەلان پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دەباتە قۆناغێكی پێشكەوتووە و هەنگاوێكی باش دەبێت بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەكە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"پرۆسەی ئاشتی لە توركیا تا ئێستا وەك پێویست بەرەو پێشەوە نەچووە و پێویستی بە هەندێك هەنگاوی زیاترە كە لەلایەن توركیاوە بنرێت بۆئەوەی پرۆسەكە خێراتر بكرێت و بگاتە ئەنجام".
ئ پ
بیروڕا



