کوردستانی

بڕیار لەسەر ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر ماوەی  راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان درا
مەودا میدیا-

بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا 22ی ئایار درێژکردووەتەوە ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور  و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه 

بەپێی راگەیاندراوێکی بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە تێیدا هاتووە "ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا 22ی ئایاری 2020 درێژکردەوە".
 ‌ 
ئاماژە بەوەشکراوە "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور  و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه ، هەروەها ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان