کوردستانی

ئەمساڵ 46 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمساڵ 46 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێ
مەودا میدیا-

ئەمساڵ 46 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسەوە، قائیمقامی قەڵادزێش رایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵ هیچ جۆرە مەراسیمێکی فەرمی بۆ ئەو یادە بەڕێوەناچێت لە چوارچێوەی بڕیارەکانی قەدەغەی هاتووچو و خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پێشتر ئەبوبەکر بایز، قائیمقامی قەڵادزێ سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بە مەودا میدیای راگەیاندبوو "هاوشێوەی سەرجەم مەراسیمییە نیشتیمانی و بۆنە نەتەوەیەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ هیچ مەراسیمێک بۆ یادکردنەوە بۆردوومانکردنی قەڵادزێ ناچێت بەڕێوە لە چوارچێوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشکردبوو "هاوڵاتییان و کەوسوکاری شەهیدان خۆیان سەربەستن لەوەی چ کارێک دەکەن و دەچنە سەر گۆڕی شەهیدان و تاجە گوڵینە دادەنێن لەسەر گۆڕی شەهیدانیان".

هەروەها، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانی ئەو شارە و کەسوکاری شەهیدانەوە تاجە گوڵینە دانرا لەسەر مەزاری شەهیدانی بۆردوومانەکەی شاری قەڵادزێ.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە،  لە رۆژی 24ی نیسانی 1974 چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعسی رووخاو بۆردوومانی قەڵادزێیان کرد و بەو هۆیەوە 476 هاونیشتمانی شەهید و برینداربوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان