گێتی
سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى توند ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ى توند ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر دوژمن هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات راست به توندیی وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه و وه‌ڵامى رووخێنه‌رمان ده‌بێت.
سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاویكرده‌وه "لە ئەگەری هەر جۆرە هەڵەیەک و لێکدانەوەی نوێ و هێرش لەلایەن دوژمنەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەیدانی شەڕدا داهێنان دەکات و وەڵامی رووخێنەر و پەشیمانکەرەوەیەکی دیکەیان پێده‌دین".
وتیشى "ئەزموونی شەڕی سەپێندراوی ئەم دواییە نیشانی دا کە تەنانەت لە سەختترین دۆخی گەمارۆی ئابووری و فشاری چەند رەهەندی دوژمنان لەسەر بەشە جیاوازەکان، هێزە چەکدارەکانی وڵات توانیویانه بە پشت بەستن بە زانست و تواناى خۆجێیی، شەڕ لەگەڵ ئەرتەشە پێشکەوتووەکانی جیهان بە پاراستنی داهێنان لە کردەوە سەربکەوێت و دوژمنان شکست پێبهێنێت".
ع
بیروڕا



